وەزارەتی ئابووری و دارایی ڕوونکردنەوە لە سەر دابەش کردنی مووچەی پێشمەرگە دەدات

وەزارەتی ئابووری و دارایی ڕوونکردنەوە لە سەر دابەش کردنی مووچەی پێشمەرگە دەدات

ئامادەکارییەکان و ڕێکخستنی لیستەکان و دابەشکردنی لەکاتی خۆیدا بووە، بەداخەوە لە ھەندێک کەناڵی راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵاتییەکان ھەواڵی جۆراوجۆر بڵاو دەکرێنەوە، بەتایبەت لەسەر مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە، بۆیە بە پێویستمان زانی  روونکردنەوە بدەین لەسەر ئەم بابەتە.

ئەمەش دەقی ڕوونکردنەوەکەیە:

1_ وەزارەتی دارایی و ئابووری لەسەرەتای كاركردن بە سیستەمی نوێی مووچە رایگەیاندووە، كە سەرچاوەی پێدانی ئەم مووچەیە داهاتی نەوت و ئەو بڕە پارەیەیە، كە لە بەغداوە دێت، لەگەڵ هاوكاری هاوپەیمانان تایبەت بە پێشمەرگە.

2_ لە 3/6/2018 دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچە، وەك مانگی پێشوو دوو لیست دەبێت، لیستی یەكەم لەسەر داهاتی نەوت و لیستی دووەم لەسەر ئەو بڕەپارەیەیە كە لەبەغداوە دێت، لەگەڵ گەیشتنی ئەو بڕەپارەیەی بەغدا راستەوخۆ لیستی دووەم رادەگەیێندرێت، كە بریتیە لە وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتی ناوخۆ، دەزگای ئاسایش، لیواكانی نەوت و گاز و خانەنشینی سەربازی و مەدەنی.

3_ بۆ مانگی داهاتوو وەزارەتی پێشمەرگە دەهێنرێتەوە یەكەم وەزارەت بۆ وەرگرتنی مووچە

 

2/6/2018

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە