باشترین چێشتخانەی جیهان

باشترین چێشتخانەی جیهان

باشترین چێشتخانەی جیهان

رێستۆرانتی ” ئەوستریا فرانسیسکانا“ لە ئیتالیا بەباشترین رێستۆرانتی جیهانی دەستنیشانکرا.

ئەم پێشبڕکێیە بۆ باشترین 50 رێستۆرانتەکانی جیهان کرا کە خواردنەکانیان زیاتر شتی سروشتی بەکاردەهێنن.

ساڵانە ئەم پێشبڕکێیە دەکرێت و ئەمجارەیان لەشاری بلباوی ئیسپانیا بەڕێوەچوو، ئەمە جاری دووەمە لە ماوەی سێ ساڵادا ئەم چێشتخانەیە یەکەم دەبێت و ئەوەیش لەبەر ئەوەی خواردنی ئیتالی تازە و فرێش پێشکەش دەکات.

هەروەها لە پلەی دووەم رێستۆرانتی ” ئەلسیلیە دی کان ڕۆکا“ی لە هەرێمی کەتەلۆنیا و پلەی سێیەمیش رێستۆرانتی ”مبرارۆر“ی فەرەنسی لە پلەی سێیەم دێت و رێستۆرانتی ” ئەلیڤن مادیسۆن پارک“ی نێویۆرکی ئەمەریکی کە پارساڵ لە پلەی یەکەم بوو ئەمساڵ لە پلەی چوارەم هات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە