برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی نەوسوود

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی نەوسوود

پەیامی کورد ... برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی نەوسوود

 

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار بوو.

 

ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (٢٥ی ژانویەی ٢٠٢١) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە چیاکانی نەوسوود دەسڕێژیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کرد و کۆڵبەرێکیان بە سەختی بریندار کرد.

 

لە ئەنجامی دەسڕێژی هێزەکانی ئێران، کۆڵبەرێکی ٣٠ ساڵە بە ناوی "ئەمیر وەیسی" خەڵکی گوندی "جۆجاڕ"ی سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی، سینگی بە گوللـە پێکراوە و بەسەختی بریندار بووە.

 

ئەم کۆڵبەرە کە خێزاندارە، بۆ چارەسەری پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی پاوە و باری تەندروستی ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

 

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی لانیکەم ٢٤٠ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٥٩ کەسیان گیانیان لە دەست داوە و ١٨١ کەسیان بریندار بوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە