هەوڵدەدرێت سنە وەک پایتەختی نەورۆز تۆمار بکرێت

هەوڵدەدرێت سنە وەک پایتەختی نەورۆز تۆمار بکرێت

پەیامی کورد... هەوڵدەدرێت سنە وەک پایتەختی نەورۆز تۆمار بکرێت

بۆ نەورۆزی ئەمساڵ نوێنەرانی ڕێکخراوی یونسکۆ میوانی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی شاری سنە دەبن و پارێزگاری شارەکەش جەخت لەوە دەکاتەوە، ئەمە دەرفەتێک دەبێت بۆ ئەوەی سنە وەک پایتەختی نەورۆز تۆمار بکرێت.

لەو بارەیەوە ئیسماعیل زارعی کوشا پارێزگاری سنە ڕایگەیاندووە، هەموو دامودەزگاکان هەوڵدەدەن کە شاری سنە بکرێت بە پایتەختی نەورۆز و تواناکانی ئەو شارە دەربکەوێت و بۆ ئەو مەبەستەش ئەمساڵ دوو مەراسیمی تایبەت بە ڕێوە دەچن.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئێستادا دوو کۆمیتەیان بۆ ئەو مەبەستە پێکهێناوە کە هەر کامیان کاری خۆیان لەو بارەییەوە دەکەن.

لای خۆشییەوە سەرکەوت نەجەفی جێگری پارێزگار بۆ کاروباری کۆمەڵایەتی وتوشیەتی، کاروانێکی 85 کەسی لە سەرجەم نەتەوەکانی ئێران سەردانی سنەیان کردووە و لە یاریگای گوڵان بەرنامەی تایبەتیان دەبێت، لە نەورۆزی ئەمساڵ مەراسیمی ئەسپسواری و هەڵپەڕکێ و ئاگرکردنەوە بەڕێوە دەچێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە