پەیامی کورد ... سەرچاوگەلی عێراقی : " جەمال موستەفا "ی زاوای سەدام ئازاد کرا .
سەرچاوگەلیعێراقی لە هەواڵێکدا ڕایانگەیاند : " جەمال موستەفا عەبدۆڵلا السۆڵتان " زاوای سەدام حسێن دوای کۆتایی هاتنی ماوەی مەحکوومیەتەکەی ئازاد کراوە
بە پێی ڕاپۆرتێک جەمال موستەفا هاوسەری " حلا کچی سەدام حسێن " سەرۆککۆماری پێشووی و مردووی عێراق لە ڕژیمی بەعث بەرپرسی دۆسیەی قەبیلە و عەشائێرەکان بوو کە لە دوای کۆتایی هاتنی مەحکوومیەتەکەی بۆ ماوەی ١٧ ساڵ ، ئازاد کرا .
جەمال موستەفا عەبدۆڵلا سۆڵتان لە لیستەی بەداواچوواننی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا دوای ڕووخانی ڕژیمی بەعث دابوو کە لە بەرواری ٢٠ ئەیپریلی ساڵی٢٠٠٣ یەوە دەست بەسەر کرا .
پەرلەمانی عێراق لە ساڵی ٢٠١٧ یاسایەکی پەسەند کرد کە لە سەر دەست بە سەردا گرتنی کەل و پەلی دارایی و ماددی و مەعنەوەی سەدام حسێن هاوسەرەکانی ، منداڵەکان ، و نەوەکان و نزیکەکانی دەرەجە دووهەمی ئەو و هەروەها دەست بەسەر داگرتنی دارایی ٥٢ کەس لە کاربەدەستانی ڕژیمی ڕابردوو لەوانەش جەمال مەستەفا جەختی دەکردەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە