پەیامی کورد... پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنەکەیان دەستپێکرد
هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لە سنووری چیای قەرەچوغ ئەنجامدا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سنوورەکەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون هێزەکانی پێشمەرگە بە هەماهەنگی لەگەڵ سوپای عێراق لە سنووری چیای قەرەچوغ ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان بۆ کێوماڵکردنی سنوورەکە لە دژی چەکدارانی داعش دەستپێکردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکە لە دوێنێوە دەستی پێکردووە و هیچ ڕووبەڕووبوونەوەیەک ڕووی نەداوە چەکدارانی داعش لە ناوچەکە هەڵاتوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە