PeyamaKurd - پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ ڕۆژی ڕۆژنامەگەری كوردی
سەرۆک بارزانی بەبۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری كوردی و سەد و بیست و هەشتەمین ساڵیادی دەرچوونی یەكەم ژمارەی ڕۆژنامەی (كوردستان)، هاوكات ساڵیادی دامەزراندنی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ڕۆژنامەنووس و میدیاكارانی كوردستان و ئەندامانی سەندیكای ڕۆژنامەونووسانی كوردستان کرد.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی و سەد و بیست و هەشتەمین ساڵیادی دەرچوونی یەكەم ڕۆژنامەی (كوردستان) لە لایەن میر میقداد مەدحەت بەدرخان كە هاوكات ساڵیادی دامەزراندنی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان ە، پیرۆزباییەكی گەرم لە ڕۆژنامەنووس و میدیاكارانی كوردستان و ئەندامانی سەندیكای ڕۆژنامەونووسانی كوردستان دەكەم.
لەویادەدا هیوای سەركەوتن بۆ هەموو ڕۆژنامەنووس و میدیاكارە خۆشەویستەكانی كوردستان دەخوازم و پشتیوانی لە ئەرك و ڕۆڵی گرینگی ڕۆژنامەنووسانی كوردستان دەكەم بۆ بەرگری كردن لە دۆزی ڕەوای گەلەكەمان و قووڵتركردنی فەرهەنگی ئاشتی خوازی و پێكەوەژیان و هەروەها پاراستنی بەها بەرزەكانی كۆمەڵگای كوردستان.
مەسعوود بارزانی
22ی نیسانی 2026