پەیامی کورد ... کوژرانی هەزار و ٤٠٠ کەسی مەدەنی لە ئەنجامی هێرشەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی
هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژى داعش رایگەیاند، لە بۆردومانى فڕۆکەکانیان بۆ سەر پێگەکانى رێکخراوى داعش لە سوریا و عێراق، هەزار و ٤٠٠ کەسی مەدەنییان بە هەڵە کوشتووە.
لە راگەیەنراوێکدا بۆ نوێکردنەوەى زانیاریى لەسەر هێرشە ئاسمانییەکانیان دژى پاشماوەکانى چەکدارانى داعش، هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژى داعش ئاماژەى بەوەکردووە، لە مانگى ئابى ٢٠١٤ تاکو مانگى ئەیلولى ٢٠٢٠دا هاوپەیمانییەکەیان ٣٤ هەزار و ٩١٧ هێرشى ئاسمانیان بۆ سەر چەکدارانى داعش ئەنجامداوە.
باس لەوەشکراوە، لەساڵى ٢٠١٤ەوە توانیویانە ١١٠ هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەى ژێر دەستى ئەو رێکخراوە لە سوریا و عێراق کۆنترۆڵبکەنەوە و بەوەش ٧ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار هاوڵاتیان لە چنگى ئەو رێکخراوە ئازادکردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە