٣٠ کەس لە زاهێدان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەست بەسەر کران

٣٠ کەس لە زاهێدان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەست بەسەر کران

پەیامی کورد   ...    دەست بە سەر کردنی زیاتر لە ٣٠ کەس لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە زاهێدان

 سەرچاوە خۆجێیەکانی هەواڵ لە زاهێدان بڵاویان کردووەتەوە لانیکەم ٣٠ کەس کە  بە دوای کووشتنی لاوێک لە بەرامبەر قایمقامی ئەو شارە کۆبونەوەیەکی ناڕەزایەتیان پێک هێنابوو، دەستبەسەر کراون.

 ماڵپەری کەمپینی چالاکانی بەلووچ لە ڕاپۆڕتێکدا نووسی نزیک ٧٠ کەس لە خەڵکی زاهیدان ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی مەی بە نیشانەی دەربڕینی ناڕەزایەتی بە کووشتنی لاوێك بە هۆی تەقەی هێزە ئینتیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی لە بەرامبەر قایمقامیەت کۆ بوونەوە کە لەو ڕێژەیە ٣٠ کەسیان دەست بەسەر کران.

 ئەو کەمپینە نووسیویەتی کەسی کوژراو ناوی موسا شابەخشە کە بە هۆی پێنەبوونی ئیزنی ئۆتۆمبێل لێخۆڕین و گرینگینەدان بە داوای هێزە ئینتیزامییەکان بە ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلەکەى تەقەی لێکراوە و کووژراوە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە