پەیامی کورد ... پارتی و یەكیتی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەیان دەخەنەڕوو
دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە سلێمانی كۆبوونەوە، دوای كۆبوونەوەكەش لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەیان خستەڕوو، كە تایبەت بوو بە ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق.
خەسرۆ گۆران راگەیاند: "ماددەی ١٥ی یاسای ھەڵبژاردنەكانی عێراق كە لە پەرلەمان دەنگی لەسەر دراوە، لە بڕگەی ٦ دا دەڵێ پارێزگاكان پێكدێن لە چەند بازنەیەكی ھەڵبژاردن، بەڵام روون نەكراوەتەوە چەند و چۆن".
ووتیشی: "ئەوەی بۆ ئێمە گرینگە لایەنە كوردستانییەكان لەسەر ئەو یاسایە و یاساكانی دیكە یەك ھەڵوێست بن".
ھەر لەو كۆنفرانسە رۆژنامەوانیەدا ڕزگار حەمە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی گوتی: "دەمانەوێت لەگەڵ پارتی و لایەنەكانی دیكە لەسەر باشترین بژاردە رێكبكەوین، وەك كورد لە ھەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكان پێویستیمان بە كۆدەنگی ھەیە".
ئاماژەی بەوەشدا: "تائێستا باسمان لەوە نەكردووە یەك لیست بین، بەڵام دەمانەوێت لەسەر یاساكە یەك دەنگ بین".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە