سێ گەشتیاری هەرێمی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستدا

سێ گەشتیاری هەرێمی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستدا

پەیامی کورد... سێ گەشتیاری هەرێمی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستدا

سێ هاووڵاتی هەرێمی کوردستان کە بە مەبەستی گەشتکردن سەردانی وڵاتی ئێرانیان کردبوو، لە کاتی گەڕانەوەیاندا بە هۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە گیانیان لەدەستدا.

هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆک ئاشکرای کردووە، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا ٤ کەس لەسەر ڕێگەی نەغەدە - پیرانشار لە وڵاتی ئێران گیانیان لەدەستداوە، کە یەکیان شۆفێرێکە و ٣ کەسیان خەڵکی هەرێمی کوردستانن.

ئەوەش هاتووە، هەرسێ کەسەکە خەڵکی یەک گوندی سەر بە ناحیەی گرەسێنی قەزای ئاکرێن و ماوەی ١٠ ڕۆژە بۆ گەشتکردن چوونەتە وڵاتی ئێران.

لای خۆشیانەوە کەسوکاری قوربانییەکان بە میدیاکانیان وتووە، کە تاوەکوو ئێستا تەرمی قوربانییەکان نەگەڕێنراونەتەوە هەرێمی کوردستان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە