وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا وەڵامی ترەمپ دەداتەوەو دەڵێت، "موشەكە زیرەكەكانتان ئاراستەی تیرۆریستان بكەن نەك حكومەتی شەرعی".
لە وەڵامی وتەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، "هێرشی مووشەكی ئەمریكا هەوڵێكە بۆ لەناوبردنی ئاسەواری هێرشی كیمیایی لەسەر زەوی".
وتەکانی زاخارۆڤا لەکاتێکدایە، کە پێشتر ترەمپ، لە تویتەری خۆیەوە بڵاویکردبووەیەوە،
کە "روسیا ئامادەبە مووشەکە زیرەکەکانی ئەمریکا بەڕێوەن بۆ سوریا".
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە هەریەکە لەئەمریكا و فەرەنسا ماوەی (٧٢) كاتژمێریان بۆ هێرشكردنە سوریا دیاریكرد، لەدوای ئەوەی (٨)ی ئەم مانگە، هێرشی كیمیایی كرایە سەر دومای غوتەی رۆژهەڵات وبەهۆیەوە دەیان كەس كوژراون و هەزاران دیكەش برینداربوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە