پاپا: "جەنگی جیهانی سێیەم لە ئێستاوە دەستی پێکردووە"

پاپا: "جەنگی جیهانی سێیەم لە ئێستاوە دەستی پێکردووە"

پەیامی کورد... پاپا: "جەنگی جیهانی سێیەم لە ئێستاوە دەستی پێکردووە"

پاپا فرانسیسکۆ ڕەخنە لە «دڕندەیی» هێزەکانی ڕووسیا لە بەرامبەر ئۆکراینا دەگرێت و دەڵێت؛ جەنگی جیهانی سێیەم دەستی پێکردووە، لە هەمان کاتدا جەختی لەوە کردەوە کە ڕەنگە شەڕی ئێستای ڕووسیا و ئۆکراینا» دروستکراو بێت».

لەمبارەیەوە پاپا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری «لا سیڤیلتا کاتۆلیکا» ی ئیتاڵیی، ڕایگەیاندووە: لەدوای دەستپێکردنی شەڕی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوباتەوە بانگەوازم بۆ ئاشتی دوو هێندە کردووە.

ناوبراو وتویەتیشی کە ئەوەی ئێمە شایەتی دەبین، دڕندەیی هێزەکانی ڕووسیایە لەم شەڕەدا، ئیدانەی ناردنی چەکدارانی چیچانی و سووری و بەکرێگیراوانی مۆسکۆش دەکات بۆ بەرەکانی شەڕ لە ئۆکراینا.

ئەوەشی وتوە: ڕەنگە هەندێک تۆمەتبارم بکەن بەوەی کە لایەنگری سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پووتینە، بەڵام وتنی شتێکی لەو جۆرە هەڵەیە و پێویستە «بیر لە ڕەگ و بەرژەوەندییەکان بکرێتەوە». » لەم ململانێ «زۆر ئاڵۆزە» دا.

ئەوەشیخستۆتەروو: «ڕاستە کە ڕووسەکان پێیان وابوو دوای هەفتەیەک جەنگ کۆتایی دێت، بەڵام بە هەڵە لەو جەنگە گەیشتبوون».

دەشڵێت: «بۆ من جەنگی جیهانی سێیەم ڕاگەیەندراوە، و ئەمە شتێکە کە دەبێت هانمان بدات بیر بکەینەوە، دەبێت بزانین چی بەسەر مرۆڤایەتیدا دێت «.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە