ڕووسیا لە سویفت دەرکرا

ڕووسیا لە سویفت دەرکرا

پەیامی کورد... ڕووسیا لە سویفت دەرکرا

ئەمریکا و بەریتانیا و کەنەدا و یەکێتی ئەورووپا بڕیاریاندا بە دەرکردنی ڕووسیا لە سیستەمی بانکی " سویفت" .

ئورسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، ڕایگەیاند کە بانکە دیاریکراوەکانی ڕووسیا لە سیستەمی سویفت "SWIFT" دەردەکەن کە دەستەبەری گواستنەوەی پارە دەکات لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی.

ڤۆن دێر لاین لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، ''سەرمایەی بانکی ناوەندیی ڕووسیا ئیفلیچ دەکەین. ئەوە کارەکانی ڕادەگرێت و دەبێتە هۆی ئەوەی نەتوانێت سەرمایەکانی ساغ بکاتەوە''.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا ئاماژەی بەوەشکردووە کە کار دەکەن بۆ قەدەغەکردنی ئۆلیگارشی ڕووسیا لە بەکارهێنانی سەرمایە داراییەکانیان لە بازاڕەکانی یەکێتیی ئەورووپادا و بانکە دیاریکراوەکانی ڕووسیا لە سیستەمی سویفت "SWIFT" دەردەکەن کە دەستەبەری گواستنەوەی پارە دەکات لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.

ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر سزا بەسەر ٦٤ دامەزراوەی گرنگیی ڕووسیادا سەپێندرا و بانکەکانی یەکێتیی ئەورووپا قەدەخەیان کرد زیاتر لە ١٠٠ هەزار یۆرۆ لە هاووڵاتییانی ڕووسیا وەربگرن، ڕێگری کرا لە دابینکردنی پێداویستی، خزمەتگوزاری و تەکنۆلۆژیا بۆ پاڵاوگەکانی نەوتی ئەو وڵاتە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە