پەیامی کورد ... بە فەرمانی خامنەیی بڕی هاوکارییە داراییەکانی حەماس لە ١٠٠ میلیۆن دۆلارەوە بۆ ٣٦٠ میلیۆن دۆلار زیاد کرا .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان بەرپرسە ئەمنییەکانی ووڵاتی ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە ٦ی ئۆگۆستی ٢٠١٩ بە میدیاکانی ووڵاتەکەی خۆیان ڕاگەیاندووە کە لە سەر بنەمای ئەو زانیارییانەی بە دەستیان گەیشتووە لە حەماسەوە ، تێگەیشتوون کۆماری ئیسلامی ئێران هاوکارییە داراییە ساڵانەکەی خۆی لە ١٠٠ میلیۆن دۆلارەوە بۆ ٣٦٠ میلیۆن دۆلار زیاد کردووە .
بە پێی ئەم هەواڵە دام و دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیل بۆ ئاشکراکردنی پاڵپشتی و چالاکییەکانی حەماس سیستەمگەلێکی سیخوڕی زۆر بەهێزیان هەیە.
ئەم زانیاریانە واپێدەچێت لە ڕێگای مۆرە سەرەکی و بەرپرسە باڵاکانی حەماسەوە ڕاگەێندرابێ .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە