لە گوڵاڵە شەڕ لە نێوان داعش و هێزەکانی عێراق هاتە ئاراوە

لە گوڵاڵە شەڕ لە نێوان داعش و هێزەکانی عێراق هاتە ئاراوە

پەیامی کورد ... لە گوڵاڵە شەڕ لە نێوان داعش و هێزەکانی عێراق هاتە ئاراوە

 

چەکدارانى داعش هێرش دەکەنە سەر چەند ناوچەیەکى ناحیەى گوڵاڵە و وێستگەیەکى گواستنەوەى وزەى کارەبا دەسوتێنن.

 

میدیاکانى عێراق بڵاویانکردەوە، شەوى رابردوو داعش هێرشی کردەوتە سەر گوندى سەید جابر لە دەوروبەرى ناحیەى جەلەولا وێستگەیەکى کارەبایان سوتاندوە، لە دواى ئەو رووداوەش شەڕو پێکدادان لە نێوان سوپاى عێراق و چەکدارانى داعش دەستیپێکردوە.

 

لەلایەکى ترەوە سەرچاوەیەکى ئەمنى لەناوچەکە رایگەیاند، چەکدارانى داعش بە هاوەن چەند شوێنکیان لە سەنتەرى ناحیەى جەلەولا کردوەتە ئامانج، بەڵام تا ئێستا ژمارەى قوربانیەکانى ئەو هێرشە نەزانراوە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە