پەیامی کورد... ڕەوشی كەشوهەوای جەژن ڕاگەیەندرا
كەشناسی هەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوهەوای جەژن راگەیاند و یەكەم رۆژی جەژن كەشوهەوا كەمێك ناسەقامگیر دەبێت.
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی، رایگەیاند: رۆژانی پێنجشەممە و هەینی و شەممە ناوچەكە كەشێكی نیمچە ناسەقامگیری دەبێت واتە بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری نمە بارانی كەمی هەیە لە زۆربەی كاتەكان ئاسمان بە گشتی نیمچە هەورە .
ئاماژەبەوەكراوە، بەرزترین پلەكانی گەرما لە سەنتەری شارەكان لە نێوان 25-28 پلەی سیلیزی وە ناوچە شاخاویە بەزەكان لە نێوان 15-18 پلەی سیلیزی وە ناوچە نیمچە شاخاوییەكان 20-24 پلەی سیلیزی دەبێت .
رۆژی پێنجشەممە:
ئاسمان نیمچە هەور و هەندێ كات بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت ئەگەری باران لەسەر ناوچە شاخاوییەكان و سەنتەری شاری دهۆك و دەوروبەری لەگەڵ بەشێك لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگای هەولێر هەیە . پلەكانی گەرما بە گشتی كەمێك روو لە نزم بوونەوە دەكات.
ڕۆژی هەینی:
ئاسمان نیمچە هەورە بە گشتی لەگەڵ ئەگەری كەمێك باران بارین لەسەر ناوچە شاخاوییەكان و بەشێك لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە هەیە لە گەڵ نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما بە ( 2 – 3) پلەی سیلیزی
ڕۆژی شەممە:
ئاسمان نیمچە هەورە بە گشتی , لەگەڵ كەمێك نزم بوونەوەی پلەكانی گەرما بە نزیكەی (1-2) پلەی سیلیزی .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە