913 هەزار ئاوارە و پەنابەر لە هەرێمی كوردستاندا دەژین

913 هەزار ئاوارە و پەنابەر لە هەرێمی كوردستاندا دەژین

پەیامی کورد... 913 هەزار ئاوارە و پەنابەر لە هەرێمی كوردستاندا دەژین

بەڕێوەبەرایەتیی کۆچ و کۆچبەرانی هەرێم رایگەیاند، لە ساڵی 2022 دا، ژمارەی ئاوارەكان بەگشتی لە هەرێمی كوردستان، نزیكەی 665 هەزار و ژمارەی پەنابەرانیش زیاتر لە 248 هەزار كەس بووە.

بەڕێوەبەرایەتیی کۆچ و کۆچبەرانی هەرێم بڵاویکردەوە، “لە ساڵی 2022 دا ژمارەی ئاوارەكان بە گشتی لە هەرێمی كوردستان، 664 هەزار و 798 كەس بووە و ژمارەی ئاوارەكانی ناو كەمپ، كە 174 هەزار و 706 كەس بووە، 102 كەسیان گەڕاونەتەوە بۆ شوێنی رەسەنی خۆیان، لەگەڵ ئەوەشدا ئاوارەی نوێ یان دووبارە هاتوون بۆ ناو كەمپ کە ژمارەیان 230 كەس بووە و ژمارەی ئاوارەكان لە دەرەوەی كەمپیش 490 هەزار و 92 كەس بووە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ژمارەی پەنابەران بە گشتی لەهەرێمی كوردستان بۆ ساڵی رابردوو 248 هەزار و 434 كەس بووە، لەم ژمارەیەش 93 هەزار و 966 كەسیان پەنابەری ناو كەمپەكان بوون و دەرەوەی كەمپەكانیش 154هەزار و 468 پەنابەر بووە”.

باسیلەوەش کرد، “ژمارەی پەنابەرە گەڕاوەكان بۆ شوێنی خۆیان 376 كەس بووە و ژمارەی پەنابەرانی نوێ یان دووبارە هاتوو بۆ ناو كەمپیش 482 كەس بووە”.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە