سەرۆکی پەرلەمان پەیامێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە

سەرۆکی پەرلەمان پەیامێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد     ...   سەرۆکی پەرلەمان پەیامێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە .

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند ،"پابەندبوونمان بە ڕێنماییە تەندرووستییەكان تاكە دەریچەی دەربازبوونە لەم قەیرانە پڕ مەترسییە تەندرووستییە جیهانییە".
رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتی،"لە ئێستادا مرۆڤایەتی لەبەردەم تاقیكردنەوەیەكی گەورەدایە، و هەرێمی كوردستانیش لەم چوارچێوەیە بەدەرنییە؛ ژیانی تەواوی مرۆڤایەتی بەیەكەوە گرێدراوە و لێكەوتە تەندرووستی، كۆمەڵایەتی و ئابوورییەكانیش كاریگەری هاوبەشیان هەیە"
دەشڵێت،"كەمكردنەوەی ئەم مەترسیانە تەنها بەندە بە خۆپارێزی تاكەوە. بۆیە پابەندبوونمان بە ڕێنماییە تەندرووستییەكان تاكە دەریچەی دەربازبوونە لەم قەیرانە پڕ مەترسییە تەندرووستییە جیهانییە و پێچەوانەكەی هەموومان بە هەمان قەبارە دەخاتە بەردەم مەترسی گەورە. بەتایبەت، كاتێك كاریگەری بڵاوبوونەوە و مەترسی بكوژی ڤیرووسەكە هەستپێكراوتر و خێراترە لەو ووڵاتانەی سیستەمی تەندرووستییان سنووردارە"
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان راشیگەیاندوە،"لە هەرێمی كوردستان توانا لۆجیستی و مرۆییەكانی كەرتی تەندرووستی سنووردارە، بۆیە لە هەموو ئەگەرێكدا، خۆپارێزی و پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندرووستییە جیهانی و ناوخۆییەكان، باشترین ڕێگەی خۆپارێزییە،و ئەم هەنگاوەش گەرەنتی سەلامەتی خۆمان، كەسوكار، خۆشەویستمان و گەلەكەمان دەكات."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە