پشووەکەی سبەینێ لەسلێمانی ناوەندەکانی خوێندن ناگرێتەوە

پشووەکەی سبەینێ لەسلێمانی ناوەندەکانی خوێندن ناگرێتەوە

بەپێی راگەیندراوێکی پەروەردەى رۆژئاوای سلێمانى، پشووەکەى سبەینێ (١)ی ئایار ناوەندەکانى خوێندن ناگرێتەوە و دەوامی ئاسایی لەپارێزگاکە بەردەوام دەبێت.

لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "پەیاماکورد" کەوتووە، بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى رۆژئاوای سلێمانى  بڵاویکردووەتەوە، کە "ئاگادارى گشت بەڕێوەبەرى قوتابخانە و خوێندنگە و باخچەکانى منداڵان دەکەینەوە، کە ڕۆژى سێ شەممە بەروارى (٢٠١٨/٥/١) دەوامى فەرمییە لە قوتابخانە و خوێندنگە و باخچەکاندا".

ئاماژە بەوەشکراوە، کە پشووى (١)ی ئایار دەوامى ناوەندەکانى خوێندن ناگرێتەوە، تکایە پابەندبن بە دەوامى ئاساییەوە.

جێی ئاماژەیە، کە بەپێی ساڵنامەی پشووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکی ئایاری هەموو ساڵێک بەبۆنی رۆژی کرێکارانی جیهانییەوە لەسەرجەم دام و دەزگا حکومییەکاندا پشووی فەرمییە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە