پەیامی کورد... ئۆکراینا ناوچەیەکەی بەربڵاوی ئازاد کردووە
ڕۆژی شەممە ئۆکراینا وتی خاکێکی زۆری شاری سیێڤیێرۆدۆنێتسکیان گرتووەتەوە، ئەمەش لە هێرشێکی پێچەوانەی دەگمەندا بۆ سەر هێزە هێرشبەرە سەرەکییەکان ڕووسیا کە بە شێوەیەکی جێگیر پێشڕەوییان کردووە لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینادا.
ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە کە، نەتوانراوە بە شێوەیەکی سەربەخۆ لێدوانەکانی ئۆکراینا لەم بارەیەوە پشتڕاست بکرێتەوە، مۆسکۆش دەڵێت ناوچەی زیاتری لە شارەکەدا کۆنترۆڵ کردووە. بەڵام ئەمە یەکەمین جارە کیێڤ بانگەشەی ئەنجامدانی هێرشێکی گەورەی پێچەوانە بکات لە شاری سیێڤیێرۆدۆنێتسک.
لەم چەند هەفتەیەی دواییدا ڕووسیا سەنگی خسۆتەسەر شاری سیێڤیێرۆدۆنێتسک و شارەکە بووەتە یەکێک لە گەورەترین گۆڕەپانەکانی جەنگەکە، هاوکات مۆسکۆ دەیەوێت کۆنترۆڵی سەرانسەری هەرێمی دۆنباسی ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا بکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە