پەیامی کورد... زیاتر لە ١٠٠ هەزار سەربازی ئەمریکی لە ئەورووپا جێگیر کراون
بەرپرسێکی سەربازیی باڵای ئەمریکا دەڵێت، زیاتر لە ١٠٠ هەزاری سەربازی ئەمریکی لە ئەورووپا بڵاوەیان پێ کراوە و کار لەگەڵ هاوپەیمانان لە ناتۆ دەکەن بۆ «بەرپەرچدانەوەی ڕووسیا».
کاسلین هیکس جێگری وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە دەستپێشخەری بەرپەرچدانەوەی ئەوروپییدا، توانایەکی زۆرمان بنیات ناوە.
هیکس لەمیانەی وتەیەکیدا لە (پەیمانگای ڕۆناڵد ڕیگان) وتیشی، «زیاتر لە ١٠٠ هەزار سەربازی ئەمریکی لە گۆڕەپانی ئەورووپی و دەوروبەریدا هەن. ئێمە لە دۆخی باشداین لەوێ، ئیدارەی بایدن پێشبینی سنووردانانی بۆ ئەگەری چالاکییە دوژمنکارییەکانی ڕووسیا لە ئەورووپا کردبوو».
پێشتر دەستەی ئەرکانی بێلاڕووسە ڕایگەیاند، هاوپەیمانیی ناتۆ هێزەکانی لەنزیک سنوور پەرەپێدەدات و ئامادەکاری بۆ «پرۆسەی سەربازی بە ئاراستەی ڕۆژهەڵات» دەکات.
ئاشکراشیکرد نزیکەی ٣٧.٥ هەزار سەرباز، لەنێویاندا ٢٤.٥ هەزار لە پۆڵەندا و وڵاتانی بەلتیک هەن، هەندێک هێزیش لە نزیک سنوورەکانی ڕووسیا و بێلاڕووسن، کە دەکرێت بە شێوەیەکی خێرا گرووپی هێرشبەریان لێ دروست بکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە