50 فڕۆکەی بارهەڵگر لە ماوەی 10 ڕۆژدا پێداویستی سەربازی دەگەێننە ئیسرائیل

50 فڕۆکەی بارهەڵگر لە ماوەی 10 ڕۆژدا پێداویستی سەربازی دەگەێننە ئیسرائیل

PeyamaKurd - 50 فڕۆکەی بارهەڵگر لە ماوەی 10 ڕۆژدا پێداویستی سەربازی دەگەێننە ئیسرائیل

ڕاگەێندراوە کە لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ٥٠ فڕۆکەی بارهەڵگر کە چەک و تەقەمەنییان هەڵگرتبوو، لە ئیسرائیل نیشتوونەتەوە.

وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران، ٥٠ فڕۆکەی بارهەڵگر کە چەک و کەرەستەی سەربازی و تەقەمەنییان هەڵگرتووە، گەیشتوونەتە ئیسرائیل.

لە ڕاگەێندراوەکەی وەزارەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو کەرەستە سەربازییانەی وەک بەشێک لە بارەکان هێندراون، گەێندراونەتە سوپای ئیسرائیل. ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو بارە سەربازییانەی کە لەلایەن فڕۆکەکانەوە گواستراونەتەوە زیاتر لە هەزار تۆن چەک و تەقەمەنی و ئامێری سەربازی جۆراوجۆری لەخۆگرتووە.

لە ڕاگەێندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، بارکردنی سەربازی بەپێی ڕێنماییەکانی ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل و ئەمیر بارام، بەڕێوبەری گشتی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ئەنجام دراوە.

ڕاگەێندراوە کە ئەو بارکردنانە هاوکات لەگەڵ هێرشەکانی سەر ئێران و لوبنان ئەنجامدراون و پێشبینیش دەکرێت لە ماوەی داهاتوودا بارکردنەکان زیاد بکەن.