پەیامی کورد... ئێران موشەكێكی بالیستی دروستكرد
كۆماری ئیسلامی ئێران موشەكێكی بالیستی بەناوی (هایپەرسۆنیك) دروستكردوە كە توانای تێكشكاندنی سیسمی بەرگری هەیەو بەرگە هەواش دەبڕێت.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم لەزاری ئەمیر عەلی حاجی زادە فەرماندەی فرۆكەوانی سوپای پاسداران بڵاویكردەوە، موشەكەكە خێراییەكی زۆری هەیەو توانای ئەوەی هەیە بەرگە هەوا ببڕێت، هەروەها سیستمە پێشكەوتوەكانی دژە موشەكی دوژمن دەكاتە ئامانج و ئەمەش پەرەپێدانێكی گەورەیە لە بواری موشەكدا.
جێی ئاماژەیە تائێستا هیچ هەواڵێك لەبارەی تاقیكردنەوەی موشەكەكە لەلایەن ئێرانەوە بڵاونەكراوەتەوە ، هەروەها موشەكە هایپەرسۆنیكەكان دەتوانن بەلایەنی كەمەوە پێنج هێندە خێراتر لەخێرایی دەنگ بفڕن و ئەوەش وادەكات رێگریكردن لێیان قورس بێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە