وەزارتی سامانە سروشتیەكان: ئەو بەنزینەی عێراق بۆ ھەرێمی دەنێرێت دەبێتە دوو ھێندە

وەزارتی سامانە سروشتیەكان: ئەو بەنزینەی عێراق بۆ ھەرێمی دەنێرێت دەبێتە دوو ھێندە

 



 پەیامی کورد ... وەزارتی سامانە سروشتیەكان: ئەو بەنزینەی عێراق بۆ ھەرێمی دەنێرێت دەبێتە دوو ھێندە

وەزارەت سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: رۆژی دوو شەممە بڕی ئەو بەنزینەی عێراق بۆ ھەرێمی دەینێرێت دەبێت بە دوو ھێندە.

وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی ھەرێم رایگەیاند، لە ئێستادا بەغداد رۆژانە بڕی ٥٤٠ ھەزار لیتر بەنزین بۆ پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان دابین دەکات، بڕیارە رۆژی دوو شەممە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ئەو بڕە زیاد بکرێت بۆ دوو ھێندە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بڕیارە عێراق رۆژانە ملیۆنێک و ٨٠ ھەزار لیتر بەنزین رەوانەی پارێزگاکانی ھەرێم بکات، بەوەش تاڕادەیەک کێشەی کەمی بەنزین چارەسەر دەبێت و کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی نرخەکەشی دەبێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە