پەیامی کورد... سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی چین لە عێراق و شاندی یاوەری دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 22/11/2022، سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە تسوی وی، باڵوێزی چین و شاندی یاوەری کرد.
شاندی میوان پیرۆزباییان لە سەرۆک بارزانی کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی چواردەیەمینی پارتی دیموکراتی کوردستان و دووبارە هەڵبژاردنەوەی سەرۆک بارزانی وەک سەرۆکی پارتی، هەروەها شاندهكه پیرۆزباییان لە هەڵبژاردنی جێگرانی سەرۆک و سەرکردایەتییەکەی پارتیش کرد و هیوای سەرکەوتنیان خواست لە کارەکانیاندا.
شاندەکە پێزانینی بۆ پەیوەندییە توندوتۆڵ و لەمێژینەی نێوان هەردوولا هەبوو کە لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی هاوبەش بنیات نراوە.
شاندەکە داوای پابەندبوونی بۆ جێبەجێکردنی ئەو کارنامەیە کرد کە لەنێوان حکوومەتی هەرێمى كوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدراڵدا ڕێککەوتنی لەسەر کراوە، ئەویش لەپێناو بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری لەڕێگەی دیالۆگەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە