ئەمڕۆ سێشەممە 7ی دیسەمبەری 2021 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەمەد ئەلحەلبووسی سەرۆکی هاوپەیمانی ( تەقەدوم) و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و شەڕی تیرۆر و هێرشەکانی ئەم دواییەی تیرۆریستانی داعش، تاووتوێ کرا و جەخت لە گرنگی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کرایەوە.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، گفتوگۆ دەربارەی لەیەکتێگەیشتنە سیاسییەکان لە قۆناغی داهاتوو و کارکردن بە ئاراستەی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق لە ڕێگەی بەشداریی کارای هەردوو پێکهاتەی کورد و سوننە کرا، لە پێناو دابینکردنی سەقامگیری و گەشەپێدانی بارودۆخی ئابووری و ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییانی عێراق و چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی، لە سەر بنەمای دەستوور.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە