پەیامی کورد... دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لە پیرانشار
دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار کە پاییزی ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر و دواتر سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزاکەیان دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە کران.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٢، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «گەرگوول» بە ناوەکانی شۆڕش عەبدوڵڵا نەژاد تەمەن ٣٤ ساڵ و نەجمەدین سوخەنوەر تەمەن ٣٢ ساڵ دوای ئەوەی سەردانی جێبەجێ کردنی سزاکانی پیرانشاریان کرد، دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای پێنج ساڵ بەندکرانەکەیان ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە کران.
ئەم دوو هاووڵاتییە ئێوارەی یەکشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی (١٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٠) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشارەوە دەستبەسەر و دوای مانگێک هەر کام بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی پرۆسەی دادگایی کردن ئازاد کرابوون.
شۆڕش عەبدوڵڵا نەژاد و نەجمەدین سوخەنوەر دواجار مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن دادگای شۆڕشی پیرانشار بە سەرۆکایەتی دادوەر عەبدوڵڵا ئاقایی بە تۆمەتی «ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هەر کامەیان سزای پێنج ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپا.
سەلاح ئاجی تەمەن ٥٠ ساڵ لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ ئەم دوو کەسە سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو کە ناوبراو دواتر ئێرانی بەجێ هێشت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە