پەیامی کورد ... یەکەمین قوتابخانەی سێگۆشەیی جیهان لە کۆماری مالاوی ئەفریقیا درووست کرا
کۆمپانیای CDC گروپی ئینگلیز بە هاوکاری کۆمپانیای بەرهەمهێنەر و ساخت و سازی نێودەوڵەتی LafargeHolcim لە تەکنۆڵۆژیای نوێی خۆی بۆ دروست کردنی یەکەمین قوتابخانەی چاپی سێ گۆشەیی لە ووڵاتی مالاوی لە ئەفریقیا کەلک یان وەرگرت .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری دیجیتانۆ ، 14Trees هەنگاویکی هاوبەش لە لایەن CDC Group ی بەریتانی و کۆمپانیای LafargeHolcim ە کە دەیەوێت یارمەتیدەر بێت لە چارەسەرکردنی کێشەی کەمبوودی خانوو لە ئەفریقیا . ئەم گرووپە بۆ ساخت و سازی دیوارگەلی سازەیی خۆیان لە ئێکسترۆدێری گەورە یارمەەتی وەربگرن و دواتر کرێکارانی لێهاتوو بابەتگەلێک وەکوو پەنجەرەکان ، دەرگاکان و سەقفەکەی پێ زیاد بکەن
یوونیسێف ڕایگەیاندووە مالاوی جگە لە کەمبوونی خانوو لەگەل کەمبوودی زۆری قوتابخانە بەرەوڕووە و وا لێکدراوەتەوە کە درووستکردنی ٣٦ هەزار ژووری وانە لەم ووڵاتە نزیکەی ٧٠ ساڵ درێژەی هەبێت . بەڵام 14Trees لەو باوەڕەدایە کە دەتوانێ ئەم درزە بە یارمەتی و هاوکاری چاپی سێ گۆشەیی نزیکەی ١٠ ساڵ پڕ بکاتەوە .
یەکەمین قوتابخانەی 14Trees لە ناوچەی " سلیما " درووست کراوە و چاپی دیوارەکانی ١٨ کاتژمێر ی بۆ تەرخان کراوە
ئەم دیوارانە دواتر بۆ گوندێک لە ناوچەی : یامبی " ڕاگوێزراوە و تەواو کراوە . ئەم قوتابخانەیە لە ٢١ی جوون ەوە دەستی بەکارکردووە و ئێستا پێشوازی لە قوتابیان دەکات .
جوولیانا چیکاندیلا یەکێک لە ڕاوێژکارانی خوێندنی مالاوی دەوڵێ : " ئێمە پێشتر لە ناوچەی یامبی ١٢ قوتابخانەمان هەبوو بەڵام ئێستا لەگەڵ ئەم قوتابخانەیە چاپی سێ گۆشەیی یە ١٣ قوتابخانەمان هەیە . بە مەبەستی زیادکردنی سەرچاوەی خوێندن بۆ منداڵان لانیکەم چوار قوتابخانەی سەرەتایی دیکە لە ناوچەی یامبی مان پێویستە ، بەڵام لە کۆی گشتی دا شتێک نزیکەی ٥٠ قوتابخانە بۆ هەموو دانیشتووانی ئەم ناوچەیە پێویستە . لە کوالێتی ساختی ئەم باڵەخانەیە تووشی سەرسووڕمان بووم . کوالێتی و دیزاینی ناوەوەی و ئەو کەل و پەلانەی کە لە بەردەستی قوتابیان دایدەنێت پێشتر بە هیچ شێوەیەک بوونیان نەبووە . ئێستا ڕاهێنان و فێربوون دەتوانێ لە ناوەوە لە دەرەوەی ژوورەکە ئەنجام بدرێت ".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە