پەیامی کورد... دۆناڵد ترامپ کاندید بوونی بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا رادەگەیەنێت
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دووبارە خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە هەڵبژاردنەکانی (2024) کاندید دەکاتەوە.
لەمبارەیەوە جیسۆن میلەر، راوێژکاری دۆناڵد ترامپ دەڵێت، چاوم بە ترامپ کەوت پێی راگەیاندم بە دڵنیاییەوە خۆم کاندید دەکەم، دەمەوێت خەڵک بزانن کە پێویستە ئەمریکا بخەینەوە سەر رێڕەوی راستەقینەی خۆی.
ئاماژەی بەوەشكردووە كە دۆناڵد ترامپ رۆژی سێشەممە کاندید بوونی بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا رادەگەیەنێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە