پەیامی کورد... جۆو بایدن بۆ بەشار ئەسەد ده‌بێت به‌خێرایی هاوكارییه‌كان بگاته شوێنه زیان لێكه‌وتووه‌كان به‌بێ جیاوازی
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند ئامادەن بۆ هەر هاوکارییەک بۆ گەلی سووریا، به‌رپرسێكی كۆشكی سپیش ووتی: پێویسته هاوكارییه مرۆییه‌كان به‌بێ جیاوازی بگاته ده‌ست سوورییه‌كان.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له كۆشكی سپی ئاماژەی بەوەدا: پێویسته ڕێگه بدرێت بۆ چوونه ژووره‌وه‌ی هه‌موو هاوكارییه مرۆییه‌كان لە سنووره‌كانی سووریا، هه‌روه‌ها دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان به‌بێ جیاوازی.
ڕوونیشی كردەوە: سه‌رۆكی سووریا به‌شار ئه‌سه‌دی یان ئاگادار كردۆتەوە كە ده‌بێت به‌خێرایی هه‌موو هاوكارییه‌كان بگاته شوێنه زیان لێكه‌وتووه‌كان و به‌بێ جیاوازی، هه‌روه‌ها ڕاسپارده‌یه‌كی گشتگیر ده‌ربكات بۆ گه‌یشتنی هاوكارییه مرۆییه‌كان.
ڕاشیگەیاند: نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ته‌نیشت گه‌لی سووریا ده‌وه‌ستێت له‌و كاره‌ساته‌ی مرۆییه‌ی روویداوه .
لای خۆیەوە جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕایدەگەیەنیت: نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌یه بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌رجۆره هاوكارییه‌ك بۆ گه‌لی سووریا، ئێمه پابه‌ندین به‌و ئه‌ركه.
شایەنی باسە دوێنێ یاریده‌ده‌ری ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆڤ، ووتبووی: كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شكستی هێناوه، كه تاوه‌كو ئێستا خه‌ڵكی باكووری رۆژئاوای سوریا، واهه‌ست ده‌كه‌ن به‌جێهێڵراون بۆ چاره‌نووسی خۆیان و هاوكاری ناكرێن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە