نەجمەدین کەریم پەیامێک ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی دەکات

نەجمەدین کەریم پەیامێک ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی دەکات

پەیامی کورد   ...   پارێزگاری پێشووی کەرکووک پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان دەکات و ڕایدەگەینێت "دڵنیام بە سیاسەتی حەکیمانە دەتوانن پێگە و پارسەنگی هەرێمی کوردستان لە نێو هاوکێشەکانی ناوچەکە بپارێزن".

دەقی پەیامەکەی نەجمەدین کەریم
بەڕێز/ نیچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

بابەت/ پیرۆزبایی

بە بۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزتان بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەکەم و دەخوازم لەم ئەرکە نوێیەدا سەرکەوتنی زیاتر بۆ گەلی کوردستان بەدەستبهێنن وەک چۆن لە ڕابردوودا لەکابینەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەرکەوتنتان بەدەست ھێنا.

برای بەڕێزم دەستبەکاربوونتان لە پۆستی سەرۆکی هەرێم لە کات و ساتێکدایە کە ناوچەکە بە دۆخێکی زۆر دژوار تێپەڕ دەبێت، دڵنیام بە سیاسەتی حەکیمانە دەتوانن، پێگە و پارسەنگی هەرێمی کوردستان لە نێو هاوکێشەکانی ناوچەکە بپارێزن.

هاوکات رۆڵی بەڕێزتان لە چارەسەرکردنی گرفتەکانی ئەمڕۆی کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان نادیدە ناکرێت و بەرزدەنرخێندرێت، جارێکی دیکە پیرۆزبایی هەڵبژاردنی بەڕێزتان بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەم و دەخوازم لە هەوڵەکانتان بۆ کۆکردنەوەی سەرجەم لایەنە سیاسیەکان لە چوارچێوەی بەرژەوەندی نیشتمانی میلەتەکەمان بەردەوام بن و سەرکەوتنی زیاتر دەستەبەر بکەن.

برات
دکتۆر نەجمەدین کەریم
28-5-2019

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە