پەیامی کورد ... لە ئاکامی تەقینەوەکەی دوێنێ شەو لەکابوڵی پایتەختی ئەفغانستان لەئاهەنگێکی بووک گواستنەوەدا لانیکەم ٦٣ کەس کوژران و ١٨٢ کەسی دیکەش برینداربون.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان لە العربییە ، لە ئاکامی تەقینەوەکەی دوێنێ شەو لەکابوڵی پایتەختی ئەفغانستان لەئاهەنگێکی بووک گواستنەوەدا لانیکەم ٦٣ کەس کوژران و ١٨٢ کەسی دیکەش برینداربون
رێکخراوی تالیبان رەتیدەکاتەوە دەستی لەو تەقینەوەدا هەبوبێت.
لەوبارەیەوە نوسرەت رەحیمی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، ژن و منداڵێکی زۆر لەناو بریندارەکاندا هەیە.
ووتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند هیچ زانیارییەکیان نیە لەبارەی هۆکاری تەقینەوەکە، بەڵام هەردوو رێکخراوی تالیبان و پاشماوەکانی داعش ناوبەناو تەقینەوەی خوێناوی لەئەفغانستان ئەنجامدەدەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە