پەیامی کورد ... بەرپرسێكی باڵای ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێران هۆشداری دەدات
بەرپرسێكی باڵای ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، ژمارەیەك لە ووڵاتان "پڕۆژەی گوماناوی تایبەت چەكی ئەتۆمیان هەیە"و هۆشداریدا لەوەی ئەو كارە وڵاتەکەی ناچاردەكات لە پلانی بەرگری ووڵاتەكەیدا پێداچوونەوە بە ستراتیژییەكانیدا بکات . .
بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ، عەلی شەمخانی، بەپرسی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی ئێران ڕایگەیاندوە، "ژمارەیەك لە ووڵاتانی ناوچەكە، ئەو پارانەی لە بەرامبەر نەوتی ووڵاتەكەیاندا وەریدەگرن لە پڕۆژەی گوماناوی تایبەت بە چەكی ناوكی خەرجیدەكەن".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو پڕۆژە گوماناویانە هەڕەشەیە و جیهان دەخاتە مەترسییەوە".
شەمخانی هەروەها ڕایگەیاندووە : " ئەو جۆرە هەڕەشە نوێیانە، ئێران ناچاردەكات لەسەر بنەمای سروشتی هەڕەشەی نوێ و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ ووڵاتەكەمان و هێزە چەكدارەكانمان، بە پلانە ستراتیجیەكانماندا بچینەوە."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە