پێنتاگۆن بە نیازە توانای هێزی دەریایی ئەمریکا زیاد بکات

پێنتاگۆن بە نیازە توانای هێزی دەریایی ئەمریکا زیاد بکات

پەیامی کورد     ...   پێنتاگۆن بە نیازە توانای هێزی دەریایی ئەمریکا زیاد بکات 

پێنتاگۆن بە نیازە ژمارەی کەشتییەکان و بەلەمەکانی هێزی دەریایی ئەمریکا بۆ ٥٣٠ دانە زیاد بکات .

بە پێی راپۆرتێک لە مەقالەیەکی توێژینەوەیی دەربارەی هێزی دەریایی داهاتوو کە لە بڵاوکراوەی Defence News ئاماژەی پێکراوە ، بڕیاروایە هیزی دەریایی ویلایەتەیەکگرتووەکان دەبێ سووکتر بکرێت و کەشتی گەلی شەڕکەی زیاتر و کەشتی گەلی فڕۆکەهەڵگرێکی کەمتری هەبێت . پێش بینی دەکرێت هێزی دەریایی ئەمریکا کەشتی گەلی بێ سەرنشین ی نوی ، ژێردەریایی گەلێکی نوێ و هەروەها کەناڵی ئامادەکاری بەرفراوانی لە بەردەست دا هەبێت .

ماری ئێسپەر وەزیری بەرگری ئەمریکاش پێشتر لە سەر گرینگی و پێویستی بەهیزکردنی هێزی دەریایی ووڵاتەکەی ئاماژەی کردبوو .

Defence News ووتەکانی مارک ئێسپەر ی ڕاگواستووە کە دەڵێ " ئەمە هیزیکی مۆتەعادل کە بریتییە لە زیاتر لە ٣٥٠ کەشتی سەرنشیندار و بێ سەرنشین کە لە کاتە دیاریکراوەکان و بە گرینگیدان بە ڕێژەی بوودجەکە درووست دەکرێت 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە