پەیامی کورد … وەزارەتی تەندروستی: شەپۆل و هەڵكشانی كۆرۆنا بەخێرایی و ئاستێكی بەرز دەستیپێكردووە
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژە بە شەپۆلێكی نوێی كۆرۆنا دەكات و ڕایدەگەیەنێت: بۆ ئەو مەبەستە ئامادەكاری كراوە بۆ خستنەبواری جێبەجێكردنی پلانەكانی وەرگرتنی زۆرترین ژمارەی نەخۆشانی كۆڕۆنا و كردنەوەی نەخۆشخانەی زیاتری تایبەت.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: ئامادەكاری كراوە بۆ خستنەبواری جێبەجێكردنی پلانەكانی وەرگرتنی زۆرترین ژمارەی نەخۆشانی كۆڕۆنا و كردنەوەی نەخۆشخانەی زیاتری تایبەت بە چارەسەركردنی نەخۆشی كۆڕۆنا لەمیانی ئامادەكاریەكانی بەرەنگاربوونەوی شەپۆڵ و هەڵكشانی ئێستای ڤایرۆسی كۆڕۆنا كە بە خێرایی و ئاستێكی بەرز دستیپێكردووە.
ئەوەشی خستەڕوو: بڕیاردرا بە ڕێزبەنكردنی نەخۆشخانەكان بەگوێرەی ئامادەیی و ئەولەویەت بۆ وەرگرتنی نەخۆشان و ئامادەباشی لە تەواوی پێداویستیەكانی دەرمان و پێداویستی پزیشكی و ئامێر و كارگە و پێداویستیەكانی ئۆكسجین.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە