پەیامی کورد... دەستگیرکرانی ٢٥ هاووڵاتیی پاکستانی لە سنووری عێراق
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، 25 کەسی بیانی کە 22یان هەڵگری ڕەگەزنامەی پاکستانی بوون لەسەر سنوور دەستگیرکران.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، کە هێزەکانی فەوجی سێ سەر بە لیوای 10ی پاسەوانی سنوور، 22 کەسی بیانییان دەستگیرکردووە کە بە شێوەیەکی نایاسایی هاتوونەتە ناو خاکی عێراق.
ئاماژەی بەوەشدا، دەستگیرکراوەکان هەڵگری ڕەگەزنامەی پاکستانن و ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە لە کاتی دەستگیرکردنی کەسەکاندا، دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەردا گیراوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕاشیگەیاندووە کە هێزێکی فەوجی سێ سەر بە لیوای 10ی پاسەوانی سنوور، پشت بەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکان، سێ کەسی دیکەیان دەستگیرکردووە کە بە شێوەیەکی نایاسایی هاتوونەتە ناو خاکی عێراقەوە.
لە ڕاگەیەندراوکەدا باس لەوەش کراوە، دەستگیرکراوەکان ڕێوشوێنی یاساییان لەدژ دەگیرێتە بەر.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە