سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی سوریای کرد

سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی سوریای کرد

پەیامی کورد... سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی سوریای کرد


سەرۆک وەزیرانی عێرق بە سەردانێکی فەرمی بەرەو سوریا بەرێکەوت و بڕیارە لەگەڵ سەرۆکی سوریا کۆببێتەوە.


نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە نیازی سەردانێکی فەرمی عێراقی بەجێهێشتوو و بەرەو کۆماری عەرەبی سوریا بەرێکەوتووە.


بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی سوری "سانا"، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی دیمەشقی پایتەخی سوریای کردووە و بڕیارە لەگەڵ بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا کۆببێتەوە.


لە مانگی رابردووش فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریا سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ فوئاد حسێنی وەزیری دەرەوەی عێراق گفتوگۆیان لەبارەی پتەوکردنی پەیوەندی هاوبەش و دوایین پێشهاتەکانی هەردوو وڵات و ناوچەکە کرد.

لە رێکەوتی ٧ی مانگی حوزەیران وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، رێککەوتنێکی هاوبەشی دوو قۆڵی لە نێوان عێراق و سوریا واژۆ کراوە لەسەر پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ماددەی هۆشبەر.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە