سەرۆكی فەڵەستین: سەركردایەتیی حەماس بە ئەمبوڵانس ڕایان كرد و خەڵکی غەززەیان جێ هێشت بكوژرێن

سەرۆكی فەڵەستین: سەركردایەتیی حەماس بە ئەمبوڵانس ڕایان كرد و خەڵکی غەززەیان جێ هێشت بكوژرێن

پەیامی کورد... سەرۆكی فەڵەستین: سەركردایەتیی حەماس بە ئەمبوڵانس ڕایان كرد و خەڵکی غەززەیان جێ هێشت بكوژرێن


سەرۆكی دەسەڵاتی فەڵەستین لە وتارێكیدا سەبارەت بەو دۆخەی غەززە و خەڵكی فەڵەستین تیایدایە، هێرش دەكاتە سەر سەركردایەتیی بزووتنەوەی حەماس و رایدەگەیەنێ، حەماس بۆی گرنگ نییە غەززە تیادا بچێ، تەنیا ئەوان سەلامەت بن. گوتیشی: ”مشعەل گوتی ئەوەی لە غەززە روو دەدات شتێكی سادەیە و كاریگەری لە ئێمە ناكات“.

مەحموود عەباس، سەرۆكی دەسەڵاتی فەڵەستین، لە وتارەكەیدا گوتیشی: ”كاتێ شەڕ و داگیركاری دروست بوو، لە غەززە و شوێنی دیكەش و لە دەرەوەش گوتیان ئەگەر غەززە تیاش بچێ، هیچ گرنگ نییە. ئەوان غەززەیان بۆ گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە بزووتنەوەی حەماس بمێنێ.“

ڕوونتر ئاماژەی بە ناوەكان دا و گوتی: ”هەنییە و مشعەل (مەبەستی لە ئیسماعیل هەنییە و خالید مشعەلە) گوتیان لامان گرنگ نییە چی ڕوو دەدا. مشعەل زیاتر لەمە گوتی، ئەوەی لە غەززە ڕوو دەدات شتێكی سادەیە و كاریگەری لە ئێمە ناكات، ئینجا چوونە دەرەوە و گوتیان بزووتنەوەكەمان سەلامەتە“

سەرۆكی فەڵەستین ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: ”لەوێش (مەبەستی غەززەیە) هەزاران رۆڵەی گەل شەهید بوون، هەزاران رۆڵە بریندار بوون، دەیان هەزار ماڵ و خانوو خاپوور بوون، تا ئەمڕۆ 100 هەزار كەسی فەڵەستینی لە كەرتی غەززە لە چۆڵەواریدا دەژین، چونكە هیچ خانووێكیان نەماوە، بەڵام بزووتنەوەی حەماس سەلامەتە. بزووتنەوەی حەماس خۆی لەژێر داروپەردوو شاردووەتەوە.“

مەحموود عەباس لە وتارەكەیدا، بۆ یەكەم جار نهێنییەك ئاشكرا دەكات و دەڵێ: ”بۆ یەكەم جارە دەیڵێم، سەركردایەتیی بزووتنەوەی حەماس بە ئەمبوڵانس رایان كرد و خەڵکی غەززەشیان جێ هێشت بكوژرێن، ئینجا دەشڵێن ئێمە بەرگریمان كرد.“

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە