پەیامی کورد... ئێرله‌ندا به به‌های 13 ملیۆن یۆرۆ هاوكاری مرۆیی پێشكه‌ش بە فه‌ڵه‌ستین ده‌كات
حكومه‌تی ئێرله‌ندا له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوای راگرتنی شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین ده‌كات و له دهستپێشخهرییهكیشدا 13 ملیۆن یۆرۆی بۆ هاوكاری مرۆیی كه‌رتی غه‌ززه ته‌رخان ده‌كات.
مایكڵ مارتن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرله‌ندا له به‌ره‌ده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یدا به‌خشینی 13 ملیۆن یۆرۆی بۆ هاوكاری مرۆیی كه‌رتی غه‌ززه راگه‌یاند، كه له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی هاوكارییه‌كانی ئه‌و وڵاته له رێگه‌ی ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه دابه‌ش ده‌كرێن.
هاوكات وه‌زاره‌تی فریاگوزاری رووسیا رایگه‌یاندووه، بڕی 27 ته‌ن هاوكاری خۆراك بۆ ئاواره‌كانی كه‌رتی غه‌ززه له رێگه‌ی میسره‌وه ره‌وانه‌ی فه‌ڵه‌ستین ده‌كات.
پێشتر عەدنان ئەبو حەسنا، وتەبێژی ئاژانسی (ئونرا)ـی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری هاوکاری پەنابەرانی فەڵەستینی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە کوردستان24ی راگەیاندبوو، غەززە کێشەی کەمی کیسەی تەرمی هەیە و ئاوی خواردنەوە نەماوە و خەڵکی پەنا بۆ ئاوی دەریا دەبەن.
وتیشی: "زیاد لە یەک ملیۆن فەڵەستینی ئاوارە بوون و تەنانەت پەناگەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش سەلامەت نەماون. لە غەززە تەنیا بەشی سێ بۆ چوار رۆژ خواردن ماوە و هەر کەسە و رۆژی نانێکی پێدەدرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە