پەیامی کورد ... ئیمامی خەتیبی مزگەوتێک لە عەرەبستان بە هۆی دانانی بابەتێک لە سەر کۆرۆنا لەکارەکەی لادرا
نووسینی تویتێک کێشە بۆ ئیمامی هەینی مزگەوتی قۆبای مەدینە نایەوە
بە پێی ڕاپۆرتێک ، لە العالم ، بەرپرسانی سەعوودی ، " صاڵح المغامسی " ئیمامی هەینی مزگەوتی قۆبا لە شاری مەدینە یان بە هۆی تویتێکی ئەو کە لەو تویتەدا داواکاری ئازادی ژمارەیکی لە بەندکراوانە کە لە دۆخی ئێستا بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادان لە کارەکەی لادرا .
ئەو ڕۆژی هەینی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بابەتێکی دەربارەی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ کۆرۆنا بڵاو کردەوە و دواتر سڕییەوە . لەم تویتەدا نووسیبووی : " ئێمە لەم ڕۆژەدا بە خادمی حەرەمەینی شەرەیفەین و هەروەها بە خۆشمان سەرکەوتن لەل بەڕێوەبردنی دانیشتنەکانی سەرانی گرووپی بیست پیرۆزبایی دەکەم و هەروەها زیادتریش دەڵێم کە لە ئەو هۆکارانەی کە دەبێتە هۆکاری بەرگری لە بەڵا سێ شتە : پەنا بردن بە خوا و داوای لێبووردن لە خوا " استغفار " ، ئێحسان و بەخشین بە فەقیر و هەروەها بەخشینی خەتاکارانی زیندانەکانە ."
بە دوای ئەمەدا المغامسی تویتەکەی پێشووی خۆی دەسڕێتەوە و لە تویتێکی دیکەدا داوای لێبووردن دەکات و دەنووسێ : " لە دوای بیر کردنەوەیەکی زۆر تێگەیشتم کە لەگەڵ تویتەکەی خۆی هاوڕا نیم . مەبەستی من لە بەخشینی ئە بەندکراوانەیە کە هەڵە و خەتا بچووک و ئاستی هەڵەکەیان بچووک بووە هەروەها کە کاری هەمیشەیی عەرەبستانە لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دا ، بەڵام خاوەنی هەڵە گەورەکان دەبێ دەورەی یاسایی حۆکمەکەی خۆیان تێپەڕێنن ."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە