پەیامی کورد … حەوت تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا
لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا لە هەرێمی كوردستان، ڕێژەی چاكبوونەوە لە كۆرۆنا، لە توشبوون زیاترە.
وەزارەتی تەندروستی ئاماری ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی تایبەت بە كۆرۆنای بڵاوكردەوە، دەڵێت، لەو ماوەیەدا حەوت هەزار و ١٣٠ پشكنین كراوە، ٧٧٧ توشبووی نوێ تۆماركراوە.
هەر لەو ماوەیەدا ٩٩٧ توشبوو چاكبوونەتەوە، حەوت توشبووش گیانیان لەدەستداوە.
كۆی گشتیی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە ١٥٤ هەزار و ٣٥٩ كەس، لەو ژمارەیە ١٣٢ هەزار و ٢٤١ كەسیان چاكبوونەتەوە و چوار هەزار و ٧٥ توشبوو گیانیان لەدەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە