لە خۆپیشاندانەکانى کازاخستاندا زیاتر لە هەزار کەس بونەتە قوربانى

لە خۆپیشاندانەکانى کازاخستاندا زیاتر لە هەزار کەس بونەتە قوربانى

پەیامی کورد … لە خۆپیشاندانەکانى کازاخستاندا زیاتر لە هەزار کەس بونەتە قوربانى

تادێت ژمارەى قوربانیان لە خۆپیشاندان و گرژییەکانى کازاخستان رولە زیادبون دەکات، تەندروستى ئەو وڵاتەش ئاشکرایدەکات کە زیاتر لە هەزار کەس بونەتە قوربانى.

 لە رۆژى سێى کانونى دووەمەوە، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتى لە دژى گرانبونى نرخى سوتەمەنى چەند شارێکى کازاخستانى گرتوەتەوە، بەپێى دواین زانیارییەکانیش، ژمارەى قوربانییەکان بۆ زیاتر لە هەزار کەس بەرزبوەتەوە.

لە هەواڵێکدا ئاژانسی هەواڵی هەواڵی (ئیف پی) رایگەیاند: (12) ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کوژراون و (353) ئەندامى دیکەش بریندار بوون.

هاوکات، لە کاتی هەوڵدان بۆ دەستبەسەرداگرتنی باڵەخانەی کارگێڕیی، پایتەختی ئابووری کازاخستان  دەیان خۆپیشاندەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بونەتە قوربانى.

وەزارەتی تەندروستی کازاخستانیش رۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند: لە ئەنجامى ناڕەزایەتیەکانى ناوچە جیاجیاکانى کازاخستاندا زیاتر لە (1000) کەس برینداربون.

هەر بە هۆى ناڕەزایەتییەکانەوە، دوێنى ستافى حکومەتى کازاخستان دەستلەکارکێشانەوەیان لە پۆستەکانیان راگەیاند.

هاوکات ڕۆژی پێنجشەممە ڕوسیا و هاوپەیمانەکانی ناردنی یەکەم بەتالیۆنی هێزی ئاشتی پارێز بۆ کازاخستانیان ڕاگەیاند کە ئەو وڵاتە  روبوروى ناڕەزایەتى بوەتەوە.

لە لایەکى دیکەوە وتەبێژی دبلۆماسی ڕووسی بە میدیاکانى وڵاتەکەى راگەیاندوە : هێزێکی ئاشتی پارێزی کۆمەڵ لە ڕێکخراوی پەیمانی ئاسایشی کۆمەڵەوە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو ڕەوانەی کازاخستان کراوە بۆ ئەوەی سەقامگیری و ئاساییکردنەوەی دۆخەکە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە