پەیامی کورد ... سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق هیچ گرینگی و بەرنامەیەکی بۆ کورد نییە .
ئەندامێكی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی ڕایگەیاند، كە لەكارنامەكەی موستەفا كازمی بەهیچ جۆرێك داخوازییەكانی كوردستانی تیادا جێ نەكراوەتەوە.
شاخەوان عەبدوڵا ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق لەڕاگەێندراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، كە بەهیچ شێوەیەك داخوازییەكانی خەڵكی كوردستان لەكارنامەكەی كازمی جێگای نەكراوەتە بەهیچ شێوەیەك باسی جێبەجێ كردنی مادەی ١٤٠ و شایستەی پێشمەرگە لە مووچەو چەك تەقەمەنی نەكراوە هەروەها ئاماژە بەكێشەی مووچەو نەوت نەكراوە لەنێوان هەرێم بەغدا.
راشیگەیاندووە، گرینگە بەپەلە سەركردایەتی سیاسی كوردستان و سەرۆكی هەرێم رێكەوتنێكی پێشوەخت لەگەڵ كازمی لەسەر كۆی ئەوپرسانە بكەن، نابێت چیتر پەیوەندییەكان لەسەر بناغەی كەسەكان دابرێژین و دەبێت ئەو بابەتە بەفەرمی بكرێت ، بەپێچەوانەوە نابێت كورد تا ئەو كاتە دەنگ بەكارنامەو كابینەكەی كازمی بدات" .
شاخەوان عەبدوڵا پێیوایە " تەواوی داخوازی شیعە لەناو كارنامەكەدا جێگای كراوەتەوە سەرەكی ترینیان بریتی یە لە خاڵی ٢ بڕگەی ٣ كە تیایدا هاتوە حەشدی شەعبی و ئاسایشی نیشتمانی و هەواڵگری و دەزگای نەهێشتنی تیرۆر بەردەوام دەبن لە ئەركەكانیان واتە تێكەڵ ناكرێن و دەمێننەوە ئەمە داواكاری سەرەكی شیعەكان بوە لەسەرجەم پاڵێوراوەكان ".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە