پەیامی کورد ... سەرۆککۆماری ڕووسیا سوپاس وستایشی کوردەکانی ڕۆژئاوا دەکات و بەڵێنی پارێزگاری کردنیان دەدات..
ڤلادمیر پووتین ، سەرۆککۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند :" کوردەکانی باکووری سووریا زۆر بەباشی مامەڵە لەگەڵ سوپای ڕووسیا دەکەن لەو ناوچانەدا، هەر بەم بۆنەوە ئێمەش پارێزگاریان لێدەکەین".
"ئەو دەستەکەوتانەی ئێستا لە سنووری سووریا-تورکیا بەدەستمان هێناوە، بەهۆی پاڵپشتی کوردەکان و خۆشەویستیانەوە بووە" پووتین لە کۆبوونەوەی پەیوەندییە نیشتیمانیەکانی ووڵاتەکەیدا ڕایگەیاند و.
وتی"لەحەماو ئەو شارو شارۆچکانەی کە هێزی سەربازی سووریای لێبوە، زۆر بە رێزەوە کوردەکان مامەڵەیان لەگەڵدا کردوون، چوونکە ئەوان دەزانن کە بۆ پارێزگاریان هاتووین"
پووتین لەبەشێکی دیکەی ووتەکانیدا جەختی لە پتەوی پەیوەندی مێژویی کوردەکان و ڕووسیا کردەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە