پەیامی کورد ... لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت: ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌شی هاوپه‌یمانان و هێزەکانی عێراق به‌ئاگاداری هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه‌كە ده‌ستی پێ كردووه
نوێنه‌ری هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی ناوخۆ له فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی عێراق گوتی، ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌ش له نێوان هاوپه‌یمانان و هێزه عێراقییه‌كان به ئاگاداری هێزی پێشمه‌رگه له هه‌موو ناوچه‌كان ده‌ستی پێ كردووه و هێزی پێشمه‌رگه كه به‌شداری نه‌كردووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی سنووری هێزی عێراقی بووه، به‌ڵام هه‌ماهه‌نگیی باش له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان هه‌یه و ته‌نها له سنووری قه‌ره‌چوغ هاوپه‌یمانان له كۆی ٢٦ گورز ١٩ داعشیان كوشتووه و چه‌ندین مۆڵگه‌شیان خاپوور كردووه.''
نوێنه‌ری هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی ناوخۆ له فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی عێراق، لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، ڕایگەیاند : "ئۆپراسیۆنێكی هاوپه‌یمانان و هێزی عێراقی له هه‌موو ناوچه‌كان ده‌ستی پێ كردووه، به‌تایبه‌ت له ناوچه حه‌مرین و ئه‌و هێڵه‌ی ده‌گاته نزیك ناوچه‌ی شۆرا كه نزیكه له كه‌لار و درێژ ده‌بێته‌وه تا ده‌گاته مه‌خموور و به‌رده‌وامیش ده‌بێت. ئه‌و ئۆپراسیۆنه به ئاگاداریی هێزی پێشمه‌رگه ده‌بێت."
لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت گوتیشی: "هێزی پێشمه‌رگه له‌و ئۆپراسیۆنه به‌شدار نییه، چونكه ناگاته سنووری ئێستای پێشمەرگەی كوردستان.''
گوتیشی: "هه‌ركاتێك گه‌یشته ئه‌و قۆناغه هه‌ماهه‌نگی له نێوان هێزی پێشمه‌رگه و هێزی عێراقی ده‌بێت و ئێستا هه‌ماهه‌نگی باش هه‌یه و هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته سنووره‌كانی پێشمه‌رگه و تا ئێستا له مه‌خمور و قه‌ره‌چووغ ئۆپراسیۆن ده‌ستی پێ كردووه."
نوێنه‌ری هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی ناوخۆ له فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی عێراق ڕوونیشی كرده‌وه: "دوێنی له كۆی 26 گورز كه له داعش وه‌شێندراوه له چیای قه‌ره‌چووغ كه هێڵی ته‌ماسن له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه، به‌وهۆیه‌وه 19 داعش كوژراون و چه‌ندین مۆڵگه‌شیان خاپوور كراون و ئۆپراسیۆنهكهشی به‌رده‌وام ده‌بێت."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە