دەستبەسەر کرانی پێنج هاووڵاتیی کورد لە نەغەدە

دەستبەسەر کرانی پێنج هاووڵاتیی کورد لە نەغەدە

پەیامی کورد … دەستبەسەر کرانی پێنج هاووڵاتیی کورد لە نەغەدە

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان کورد لانیکەم پێنج هاووڵاتیی کورد لە شاری نەغەدە سەر بە پارێزگای ئورمیە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی چوارشەممە ١ی ئەیلوولی ٢٠٢١، هیزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە نەغەدە لانی کەم پێنج هاووڵاتیی کوردیان بە ناوەکانی "ئەسعەد ڕامین"، "خالید ڕامین"(برای ئەسعەد)، "ڕامین ڕامین"(کوڕی ئەسعەد) و "سەردار ڕامین"(کوڕی خالید)، خەڵکی گوندی قاڕنێ و "داود ڕەحیمی" خەڵکی گوندی چەقەڵ مستەفا، دەستبەسەر کرد.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستبەسەرکرانی ئەم پێنج هاووڵاتییە کوردە بە بێ هیچ جۆرە مۆڵەتێکی یاسایی و دادوەری و هاوڕێ لەگەڵ توندوتیژی بووە و لە پاش دەستەبەسەرکرانیشان گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەم پێنج هاووڵاتییە کوردە و ئەو تۆمەتانەی لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە ڕووبەڕوویان کراوەتەوە ئاشکرا نەبووە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مانگی ڕابردوودا لانی کەم ٤٦ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هیزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە