پەیامی کورد... تۆڕی ئێن بی سی نیوزی ئەمریکی: لە سەرجەم بوارەکاندا ترەمپ لە پێش بایدنەوەیە
بایدن لەسەر ئاستی ناوخۆی ئەمریکا روبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بووەتەوە و بەپێی راپرسییەکانیش ئاستی جەماوەریی ترەمپ بەرێژەیەکی زۆر لە پێش بایدنەوەیە.
بەپێی راپرسییەکەی تۆڕی ئێن بی سی نیوزی ئەمریکی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە بواری سیاسەت و ھەڵسەنگاندنە کەسییەکان و مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسێی ئابووری زیاتر لە ٢٠ خاڵ لە پێش جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکاوەیە و لە بواری مامەڵکردنیش لەگەڵ دۆسێی کۆچبەران ترەمپ ٣٠ خاڵ لە پێش بایدنەوەیە و لە بورای چالاکی و توانای کەسیشەوە بایدن ١٦ خاڵ لە دوای ترەمپە، ھاوکات ئاستی جەماوەری بایدن بە رێژەی ٣٧٪ کەمبووەتەوە بەتایبەتیش بەھۆی سیاسەتەکانی لە بەرامبەر شەڕی غەززە و ھاوکاریکردنی ئیسرائیل.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی ئەنجامی راپرسییەکان دەرکەوتووە ترەمپ پێنج خاڵ لە پێش بایدنەوەیە بەشێوەیەک لە سەرجەم بوارەکاندا ٤٧٪ی ئەمریکییەکان پشتیوانی ترەمپ دەکەن و ٤٢٪ش پشتیوانی بایدن دەکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە