پەیامی کورد ... ناتانیاهوو : کۆگا و ئەنباری چەکەکانی حێزبۆڵڵا تەقینەوەیەکی دیکە لە بەیرووت دەبێت .
سەرۆککۆماری ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ئیسرائیل بە پێچەوانەی ئێران و حێزبۆڵلا نیازی زەرەر و زیان گەیاندن ی بە خەڵک و گەلی لۆبنان نییە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ، لە ووتارێکدا لە ٧٥ دانیشتنی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەکان ووتی ، حێزبۆڵلا کۆگا و ئەنبارێکی دیکەی شاراوەی تەقەمەنی و چەکی لە لۆبنان هەیە ، ئەم کۆگایە دەتوانێ ببێتە هۆکاری تەقینەوەیەکی دیکە لە بەیرووت .
ئەو هەروەها ووتی : مانگی ڕابردوو هەموومان بینەر و شاهێدی تەقینەوەیەکی بەهێز بووین لە بەندەری بەیرووت . ٢٠٠ کەس کوژران و هەزاران کەسی دیکەش بریندار بوون . نزیک بە ١ میلیۆن کەس لە کۆی گشتی هەژماری ٤ میلیۆن کەسەی ئەو ووڵاتە بێ خانوومان بوون . تەقینەوەیەکی دیکە دەیتوانی بێتە ئاراوە ، کۆگای چەکەکانی حێزبۆڵڵا لە ناوچەی جنای بەیرووت لە نزیکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی لە ٥٠ مەتری کۆمپانیای گاز ەوە بوو .
ناتانیاهوو جەختی کردەوە ، من هۆشداری بە دانیشووانی جنا کرد کاتی ئەوەیە کە لە بەرامبەری ئەمەدا هەنگاوێک بنێن . ئەگەر ئەم شوێنە بتەقێتەوە ، ئەوە ڕووداوێکی دڵتەزێنتر دێتە ئاراوە .
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کرد کە ئیسرائیل بە پێچەوانەی ئێران و حێزبۆڵلا نیازی زەرەر و زیان گەیاندن ی بە خەڵک و گەلی لۆبنان نییە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە