پەیامی کورد ... ئەمریکا چوار مووشەکی کە توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمی هەیە تاقیکردەوە .
ئاژانسی هەواڵی شینهۆوا ڕایگەیاندووە و نووسیویەتی : هێزی دەریای ئەمریکا ڕایگەیاندووە : چوار فەروەند مووشەکی " ترایدێنت دوو دی ٥ " بە توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمی لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە ژێردەریایی " یوو ئێس ئێس نێبراسکا " لە باشووری کالیفۆرنیا تاقیکردووتەوە .
ماڵپەڕی " نۆرس ئەمریکا " لە ڕاپۆرتێکدا لەمبارەوە نووسی کە ئەم تاقیکردنەوانە پێش هەڵاتنی خۆر ئەنجام دراوە و ئەم مووشەکانە " خاوەن چەک نەبوونە " " غیر مسلح "
ئامانج لەم تاقیکردنەوانەش کارامەیی چۆنیەتی کارکردنی ئەم مووشەکانە ناو بردراوە .
سیستەمی مووشەکی ستراتیژی " ترایدێنت دوو " لە سەرەتاوە بە درێژایی تەمەنی تاکوو ساڵی ٢٠٢٤ ڕێکخراوە . بەڵام ئێستا کارناسانی ئەمریکی لە هەوڵی ئەوەدان ، درێژایی تەمەنی ئەم سیستەمە لانیکەم تا ساڵەکانی دەیەی ٢٠٤٠ بگەینن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە